ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، كۆمه‌ڵگەیه‌كی پێشكه‌وتووخواز
دامەزراوەی شەهید بۆ په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا
دامەزراوەی شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنی باڵا، گەورەترین دامەزراوەی خوێندنی تەکنیکیی تایبه‌ته لە هه‌رێمى کوردستان، كه ساڵی ٢٠٠٨ دامه‌زراوه. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له ڕێگه‌ى په‌یمانگەكانییه‌وه، دەرفەتی خوێندنی بۆ زیاتر لە ٢٠٠٠ قوتابی/ خوێندکار لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، خوڵقاندووه. دامەزراوەی شه‌هید ڕۆلێکی گرنگ دەبینێت لە به‌دیهێنانى هێزێكى پسپۆڕى به‌توانا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى بازاڕى كار له كوردستان.
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و هه‌له‌ى كه بۆ ئه‌و ژماره‌یە له قوتابییان و ئاره‌زوومه‌ندانى خوێندن درووستكراوه، دامەزراوەی شەهید هه‌لى كاریشى بۆ زیاتر له ٢٠٠ مامۆستا (له بڕوانامه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا) و زیاتر له ٧٥ فه‌رمانبه‌ر ڕه‌خساندووه.
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، له لایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌دات هه‌لى خوێندن بۆ ئه‌و هێز و هزره شاراوانه‌ى ناو كۆمه‌ڵگە بخوڵقێنێت، كه به‌هه‌ر هۆكار و به‌ربه‌ستێك بووه نه‌یانتوانیوه بخوێنن، هه‌م له لایه‌كى دیکەشەوە، ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تیگه‌لى زانستى و داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌ند بۆ ئه‌م وڵاتە په‌روه‌رده بكات.
دامەزراوەی شه‌هید له سۆنگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر به قوتابییان و پڕۆسه‌ى خوێندنى باڵا له هه‌رێمى كوردستان، به پێویستى ده‌زانێت و ئه‌وپه‌ڕى هه‌وڵى خۆى بدات له هه‌موو بواره‌كانی وه‌كو ستافى وانه‌بێژى به‌توانا و ئاستبه‌رز و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌رزه‌وه بگره تا به‌رنامه‌ى خوێندنى زانستى و په‌روه‌رده‌یى و ژینگه‌یه‌كى شیاوى خوێندن.
ئێمه له كۆمپانیاى شه‌هید، له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت به‌و زانست و زانیارى و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌ى كه ده‌یبه‌خشین به قوتابییه‌كانمان، داهاتوویان مسۆگه‌ر بكه‌ین و بیانكه‌ینه به‌شێكى كاریگه‌ر له هێزى كار لەم وڵاتەدا.
دامەزاوەی شه‌هید له ئێستادا له چوار په‌یمانگەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و چوار پەیمانگەی پێنج سڵی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی پێكهاتووه.