ئامانجی دامەزراوە بریتییه له پێگه‌یاندنی تاكی پسپۆڕی ئاست به‌رز به گوێره‌ی پسپۆڕییه بەردەستەکان. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دامەزراوە هه‌وڵی دابین كردنی كۆی ئه‌و پێداویستی و ئامرازانه ده‌دات كه له‌و ره‌وتی پێگه‌یاندنی ئه‌و تاكه پسپۆڕه‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه. دامەزراوە له رێگه‌ی به‌رهه‌ڤكردنی پێداویستییه‌كانه‌وه و له رێگه‌ی دابینكردنی مامۆستای پسپۆڕی ئاست به‌رز و ره‌خساندنی سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی هاوكار و یارمه‌تیده‌ر، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه تاكێكی پسپۆڕیی خاوه‌ن ئه‌زموونی كرده‌یی، پێشكه‌ش به بازاڕی كار بكات.
شاره‌زایی و لێهاتوویی له بواری زانست و وانه‌ووتنه‌وه، له لایه‌نه گرنگه‌كانی ستافه‌كه‌مانن. كۆرسه‌كانی خوێندن به پرۆگرامی سه‌رده‌میانه‌ی دامەزراوە پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا رێكخراون و شێوازه‌كانی وانه ووتنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانیی، یارمه‌تیده‌ری به‌هێزن بۆ قووتابیان، كه رۆڵێكی به‌رچاو بگێرن له پۆلدا.