دامەزراوە هه‌وڵده‌دات ببێته دامەزراوەیەکی سه‌رده‌می و پاڵپشتێك بێت بۆ ده‌زگا زانستییه‌كانی وڵات، بۆ جێبه‌جێكردنی ئاواته مه‌زنه‌كه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له پێناوى به‌ره‌وپێش بردنى كۆمه‌لگا له بواره پیشه‌یییه‌كاندا. هەروەها دامەزراوە په‌یامى گرنگیدان به توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌مبانه‌دایه و هه‌وڵده‌دات به هێنانه كایه‌ى توێژینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو، به‌شدار بێت له بردنه‌سه‌رى ئاستى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى و ئاماده‌كردنی كه‌سانێكی لێهاتوو بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و میری.
نوێسازی له ره‌وتی خوێندن و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كارپێكردنى نوێترین دۆزراوه زانستییه‌كانى سه‌رده‌م، به‌شێكى گرنگن له ئامرازه‌كانى به‌دیهێنانى ئه‌و په‌یامه‌ى دامەزراوە، كه ئامانجه‌كه‌ى ئاماده‌كردنی قوتابی و خوێندكاره به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، تا ببێته ئه‌كته‌رێكى پیشه‌یى(پڕۆفیشناڵ) له ناو كایه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه به‌شێكى دیكه له په‌یامى دامەزراوە، خۆى له په‌ره‌پێدان به توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌ك داینه‌مۆى جوڵینه‌َرى هه‌ر ناوه‌ندێكى ئه‌كادیمی خۆى ده‌بنێته‌وه.